هەولێر؛ رۆژی شەممە خۆپیشاندانە

دیمەنێک لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکە

ژیان:

ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر 14 حزب و لایه‌نی كوردستانی له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گردبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ن دژی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌حمه‌د شێروانی، سكرتێری كۆمیته‌ی پارێزگای هه‌ولێری حزبی شیوعی كوردستان له‌ ڕایگه‌یاند، جێگه‌ی داخ و نیگەرانیمانە ئەمڕۆ بەبەرچاوی وڵاتانی جیهان ‌ له‌ پێش ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئەوانەی باس لەدیموکراسی و مافی مرۆڤ و بەیەکەوەژیان دەکەن، هێرش دەکرێتە سه‌ر رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ گردبونه‌وه‌كه‌دا  یاداشتێك ده‌ده‌ینه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، داواشیان له‌ لایه‌نگرانیان و چین و توێژه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد به‌شداریی گردبونه‌وه‌كه‌ی شه‌ممه‌ى داهاتو بكه‌ن.

بە وتەی ناوبراو، بڕیاریشیان داوه‌ جگه‌ له‌ گردبونه‌وه‌كه‌ی شه‌ممه‌، له‌داهاتودا گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان كۆده‌كه‌نه‌وه‌.