سلێمانی؛ پلانی نوێی لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون دانرا


ژیان:

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پلانی نوێی بۆ لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوونی دیاریكرد.

راگەیەاندانی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ئاوات محەمەد قایمقامی  سلێمانی لەگەڵ لیژنەكانی قایمقامیەت و لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوونی تەندروستی كۆبوونەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی چەند پرسێكی  گرنگ كرا لەبارەی كاروباری لیژنەكان بۆ چاودێری كردنی بازاڕ و شوێنە گشتیەكان لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، بۆئەو مەبەستە بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا و بەرنامە و پلانی لیژنەكان بۆ كاری داهاتوو دیاری كرا.