روسیا دەبێتە نێوەندگیری تورکیا و سووریا

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا

ژیان:

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی  نێوان حکومەتی تورکیا و سوریا دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆبونەوەی نێوان حکومەتی تورکیا و سوریا.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدارەى خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوای لە ڕووسیا کرد ڕۆلێکی دیار و گەرەنتی بگێرێت  لەم دۆخەدا و ئەنجامی پراتیک و ڕاستی هەبێت.

پێشتریش حکومەتی روسیا ئیدانەی لەشکرکێشییەکەی تورکیای کردو بەپێشێلکاری سەروەری وڵاتی سوریای لەقەڵمدا.