ناڕەزایەتیەکان دژی هێرشی تورکیا گەیشتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دیمەنێک لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکە_ سنە

ژیان:

لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.

سەرچاوەیەک لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە پارێزەرانی شاری سنە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزەران لە کۆبوونەوە ناڕەزایەکەیاندا، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی حکومەتی تورکیایان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە کرد و داوایان کرد هەرچی زووترە ڕێگەچارەی سیاسیانە بگیرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەو پارچەیەی کوردستان.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، هەر لە کۆبوونەوە ناڕەزایەکەدا بەشداربوان هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ڕۆژئاوا بە پێشیلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان ناوبردووە.