تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار كەس لە رۆژئاوای كوردستان ئاوارە بوون


ژیان: 
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە تەنها لە كەمتر لە ٣٦ كاتژمێردا، زیاتر لە ٦٠ هەزار كەس ئاوارە بوون.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە دواین راگەیەندراویكدا ئاشكرای دەكات كە تەنها لە دوێنێ ئێوارەوە تا ئێٍستا كە كەمترە لە 36 كاتژمێر ٦٠ هەزار كەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.

ئەو رێكخراوە رونیشی كردووەتەوە كە ئەو ئاوارە بونە "لە ترسی هێرشی سوپای توركیا، هاوڵاتی سیڤیل لە شارەكاندا هەڵدێن بەرەو پەناگە دوورەكان".