ئەستێرەیەكی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس هێرشی توركیا بە شەرمەزاری دەزانێت


ژیان: 
ئەستێرەیەكی ئیتاڵی پێشووی یانەی پیۆڤانتۆس لەسەر هێرشەكەی توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان هاتە دەنگ و رایگەیاند "شەرمەزارییە بۆ تەواوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرپرسیارن لە هەموو قوربانیەك".

كلاودیۆ ماركیزیۆ، یاریزانی ئیتاڵی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس، لە بارەی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان هاتە دەنگ وتی "دەبینم كە هێواش هێواش زەوی دەبێت بە بیابان. بەرە بەرە دەنگی هەورە تریشقەكان لە ئێمەش نزیك دەبێتەوە و وێرانمان دەكات، هەست بە ئازاری ملیۆنان كەس دەكەم".

ناوبراو لە پۆستێكیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەشنوسێت: ئەمڕۆ بۆمبارانكردنی توركیا بۆسەر كوردانی سوریا دەستیپێكردووە كە شەرمەزارییە بۆ تەواوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرپرسیارن لە هەموو قوربانیەك.