پیاوێک لە قەڵادزێ خۆی سووتاند

قەڵـــادزێ

ژیان:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو پیاوێكی تەمەن 29 ساڵ خۆی سوتاندووەو لە ئێستادا ڕەوانەی سلێمانی کراوە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد"کاتژمێر 7:30 خولەکی ئەمشەو هاوڵاتیەک بەناوی ( هـ . ق . ر ) لەدایکبوی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە ماڵی خۆیدا بە بەنزین خۆی سوتاند.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیربوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی سەروی 60%، دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەرین هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.