له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی سعوودیه‌ کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی تەقیەوە

کەشتیەکی ئێرانیی_ ئەرشیف

ژیان:

له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی شاری جیدده‌ی رۆژئاوای سعوودیه‌ کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی تەقیەوە و نەوتەکەی ڕژاوەتە ناو دەریای سوورەوە.

ئاژانسە ئێرانییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویان کردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لە نزیک بەندەری جددەی سعودییە لە دەریای سوور تەقییەوە کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی تەقیوەتەوە.

بەپێی وتەی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتیی ئێران کە خاوەندارێتی کەشتییەکە دەکات "کەشتییەکە کراوەتە ئامانجی چەند موشەکێک".

ئاشکراشیکردووە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە تەنیا زیان بەر دووان لە عەمبارە سەرەکییەکانی کەشتییەکە کەوتووە و نەوتە خاوەکە ڕژاوەتە ناو دەریای سوورەوە.