گه‌نجێك بەهۆی خۆکێشان بە ئەسپێکدا گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین_ لۆگۆ

ژیان:

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە قەزای پشدەر گەنجێک بە ماتۆرسکیلەکەوە خۆی کێشاوە بە ئەسپێکدا و گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شەوی ڕابردوو، ماتۆڕسكیلێك له‌ جۆری (نامی) بێ سه‌ره‌تا له‌ گوندی (باراوا) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) خۆی كێشاوه‌ به‌ ئاژه‌ڵێك له‌ جۆری ( ئه‌سپ )و دواتر وه‌رگه‌ڕاوه.

ئەوەشیخستوەتەڕوو،‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی ( ح . ح . و ) له‌دایك بووی ساڵی 1989 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی گوندی (باراوا) گیانی له‌ده‌ستدا.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.