سەرۆك ئەركانی سوپای روسیا و لەگەڵ هاوتا ئەمریكیەكەی گفتوگۆیان كرد


ژیان: 
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا هەریەكە لە سەرۆك ئەركانی سوپای روسیا و ئەمریكا گفتوگۆیان كردووە لەبارەی چەند پرسێكی هاوبەشەوە. 

ڤالێری گیراسیمۆڤ، سەرۆك ئەركانی سوپای رووسیا لەگەڵ مارك میلی، هاوتا ئەمریكیەكەی بە تەلەفۆن لەبارەی چەند پرسێكی جیاواز لە نێویاندا پرسی سوریا گفتوگۆیان كرد. 

وەزارەتی بەرگری رووسیا زانیاری زیاتری لە بارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیە رانەگەیاندووە، بەڵام بە ئەگەرێكی زۆر پرسی سوریا و هێرشەكانی توركیا تەوەرێك بووە لە باسەكانیان.