ترامپ: هەركەس یارمەتی سوریا دەدات بۆ پاراستنی كورد شتیكی باش دەكات


ژیان: 
سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند با سوریا و ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت یارمەتی بدەن كورد لە هێرشی توركیا بپارێزن و ئەوانەی دەیانەوێت یارمەتی سوریا بدەن كارێكی باش دەكەن.
 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رایگەیاند دەكرێت سوریا و بەشار ئەسەدی سەرۆك ئەو وڵاتە بۆخۆیان كورد لە هێرشی توركیا بپارێزن. 
ناوبراو ئەوەشی وت، هەركەس دەیەوێت یارمەتی سوریا بدات لە پاراستنی كورد شتێكی باش دەكات ئیتر روسیایە یان چین. 

ئەو قسانەی سەرۆكی ئەمریكا دوای رێكەوتنی دوێنێ نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان و حكومەتی سوریا هات كە تیایدا پاراستنی سنور لەلایەن سوریاوە كرایە ئەرك و حكومەتی ئەمریكیش هەر دوێنێ بڕیاری كشانەوەی سەربازەكانی لە سوریادا.