ترەمپ: سزای ئەوانە دەدەم دەستیان لە هێرشكردنە سەر كورد هەبوو


ژیان: 
كەمێك لەمەوبەر لە دووەمین تویتی خۆیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: سزا بەسەر هەموو ئەو بەرپرسانە لە پێشوو ئێستادا دەسەپێنم كە دەستیان هەبووە لە هیرشكردنە سەر كوردەكان. 

ئەو رونیشی كردەوە كە بەم زوانە بڕیارەكە دەدات بۆ سزادانیان و  گومركی سەر پۆڵای توركی بە ڕێژەی لە 50% زیاد دەكەین وبە تەواوەتیش ئامادەم بۆ ویران كردنی ئابوری توركیا ئەگەر لەسەر ئەم رێگە مەترسیدارە بەردەوام بن.

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند كە سزای ئابوری بەسەر توركیادا دەسەپێنێت و ئەو گفتوگۆیەی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیانە بە بڕی 100 ملیار دۆلار رایدەگرن. 

ئەوە لە كاتێكدایە رۆژانە سەرۆكی ئەمریكا چەندین تویتی جیاواز دەكات، ئەم تویتەشی دوای ئەوەهات كە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان دوێنێ لەگەڵ حكومەتی سوریا رێك كەوت بۆ پاراستنی سنورەكان لە توركیا. 

نوێ کراوەتەوە...