سێ وەزیری تورک لەلایەن ئەمریکاوە سزا دران

خولوسی ئاکار، سولەیمان سۆیلۆ

ژیان:

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر دوو وه‌زاره‌ت و سێ گه‌وره‌ به‌رپرسی حكومی توركیادا سه‌پاند، بەو پێیەش دارایی و سامانەکانیان لە ئەمریکا بلۆک دەکرێت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە ، ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بوەتە هۆی ناسەقامگیریی لە ناوچەکەدا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییەوە.

دەشڵێت، هەر بەو هۆکارەوە هەر یەکە له‌ خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا ، سولەیمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆ، فاتح دۆنمز وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان ده‌خرێنه‌ لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانیش ده‌خرێنه‌ لیستی سزاكانه‌وه‌.

به‌و پێیه‌، ئه‌و كه‌س و وەزارەتانەی كه‌ ده‌خرێنه‌ لیستی سزاكانه‌وه‌، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و داراییاندا ده‌گیرێت و ڕێگا‌ نادرێت كاری دارایی له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، هێشتا ئاماده‌ن بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر به‌رپرسانی توركیادا، ئه‌گه‌ر پێویست بكات.

شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە بەمنزیکانە بڕیاری سزادان بۆ بەرپرسانی ئێستا و پێشووی حکوومەتی دەردەکات و سزاکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە هاوکاریی هێرشەکانی تورکیا دەکەن بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.