لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی

پاشماوەی یەکێک لە ڕووداوەکان

ژیان:

دوو ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای گشتی کەلار و بەردەڕەش ڕوویدا و بەو هۆیەوە 7 کەس بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ روداوێكی پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك لـه‌سه‌ر رێگای گشتی كه‌لار كفری له‌سنوری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا رویدا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ لێخوڕی ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌رنشینی ماتۆرسكیله‌كه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو.

هاوکات، پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ روداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای نێوان به‌رده‌ڕه‌ش-پردی حه‌سه‌نی، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوارکەسی دیكه‌ش برینداربون.