روسیا ڕێگری ده‌كات له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌نێوان سوریا و توركیادا

سوپای سوریا

ژیان:

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین سوپای سووریا و توركیا به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون و شه‌ڕ له‌ نێوانیاندا روونه‌دات.

میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پێكدادانێكی سه‌ربازی له‌نێوان سوپای سوریا و توركیا ڕوونه‌دات.

ئه‌م وتانه‌ی بۆگدانۆڤ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی سوریا به‌ ناوبژیوانی رووسیا ڕێككه‌وتن كه‌ دووباره‌ سوپای سوریا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ سنووره‌ییه‌كانی سوریا و پێش به‌ داگیركاری توركیا بگرێت.