هەسەدە دوو شارۆچکەی لەسەرێکانى کۆنترۆڵکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک

ژیان:

هێزەکانى سوریای دیموکراتیک هێرشی کردە سەر دوو شارۆچکەى سەر بە سەرێکانى و توانى کۆنترۆڵیان بکاتەوە.

ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ توانیویانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردووه‌ ته‌نها ده‌ره‌وازه‌ی توركیا- سوریا له‌ ده‌ستی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌دا نییه‌.

پێشتر ، روانگەی سوری باسی لەوە کردبوو کە بەیەکدادانی توند لە سەرێکانی لە بەرەی مەناجیر و بەرەکانی دەوروبەری شارەکە لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی تورکیا و گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا روودەدەن، کە ئەویش هاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانی ئاسمانی بەردەوام.