ئەمریكا مەرجی یەكەمی بۆ ئاسایی بونەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا ئاشكرا كرد


ژیان: 
میدیا ئەمریكیەكان رایانگەیاند كە مەرجی یەكەمی ئاسایی بونەوەی پەیوەندیەكانی ئەمریكا لەگەڵ توركیا راگرتنی شەڕە لە رۆژئاوای كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریكا دەستی كردووە بە هەوڵەكانی. 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە سەردانی توركیا دەكات تایبەت بە پرسی هێرشی ئەو وڵاتە بۆسەر باكور و رۆژهەلاتی سوریا بڕیارە لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو بكاتە توركیا. 

میدیاكان لە زاری سەرچاوە بەرپرسەكانی ئەو وڵاتەوە بڵاویان كردووەتەوە مەرجی یەكەمی ئەمریكا بۆ توركیا ئەوەیە كە هێرشی سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت دواتر گفتوگۆ و دەست پێ بكات بۆ ئەوەی رەوشەكەی نێوانیان ئاسایی ببێتەوە.