توركیا: سزاكانی ئەمریكا وەك هەڕەشەی تیرۆرە


ژیان: 
جێگری سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند سزاكانی ئەمریكا بۆ وڵاتەكەمان سزای زۆر خراپن و مەترسیدارن و وەك هەڕەشەكانی گروپە تیرۆریستەكان وایە بۆمان. 

فواد ئۆكتای، جێگری سەرۆك كۆماری توركیا، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند: مەترسی سزاكانی ئەمەریكا هیچی كەمتر نیەلە مەترسی گروپە تیرۆرستیەكان بۆ سەر توركیا.

ئەو وتەیەی ئۆكتای لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو ئەمریكا كۆمەڵێك سزای نوێی بەسەر توركیا سەپاند بەهۆی ئەو هێرشەی كردویەتیە سەر رۆژئاوای كوردستان.