ترەمپ: جێگری سەرۆك و وەزیری دەرەوە سبەینێ دەگەنە توركیا


ژیان: 
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە رۆژی پێنج شەممە هەریەكە لە جێگری سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە ئەنقەرە كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ناوچەكە دەكەن.  

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەمێك لەمەوبەر رایگەیاند ، سبەینێ چوار شەممە مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە دەچنە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا. 

ئامانجی كۆبونەوەی ئەو دوو بەرپرسەی ئەمریكا بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی چارەسەر كردنی رەوشی رۆژئاوای كوردستان و هیرشەكانی توركیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە. 

سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەیدا دووبارە ئەوەی راگەیاندووە كە سوپای وڵاتەكەی لەسوریا دەكێشێتەوە و و ئەو وڵاتە بەجێ دەهێڵن.