ئایا سبەینی بڕیارە گرنگەكە بۆ رۆژئاوای كوردستان دەدرێت؟

ژیان: سەنگەر سەید قادر
لە دوای شكستهێنانی كۆبونەوەكەی هەفتەی پێشوو بڕیارە سبەینێ  جارێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای فەرەنسا و ئەمەڕیكا لەسەرپرسی هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان كۆبونەوەیەكی نهێنی و داخراو ئەنجام دەدات.

ئەنجومەنی ئاسایش لە  ١٥دەوڵەت پێكهاتووە كە ٥ دەوڵتیان ئەندامی هەمیشەین و مافی ڤیتۆیان هەیە ( ئەمەریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و چین و ڕوسیا) ١٠ دەوڵەتی دیكە  ئەندامی كاتی (دیكۆرن) لە ئەنجومەنی ئاسایش كە بریتین لە ( كوەیت و بەلجیكا و ئەڵمانیا و  پۆڵەندا و ئەندەنوسیا و كۆدیڤوار و غینیا و دۆمێنیكان و باشوری ئەفەریقا و پیرۆ)

هەتا ئێستا  لە ئەندامە هەمیشەكانی ئەنجومەنی ئاسایش هەر یەكە لە چین و ئەمەریكا و فەرەنسا و بەریتانیا بە فەرمی داوایان لە توركیا كردوە هێرشەكانی ڕابگرێت ، بەڵام هەڵوێستی ڕوسیا ڕوون نیە و دیاریش نیە سبەی ڕێگر دەبێت لە بەردەم دەرچوونی بڕیاری ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەكاندا یاخود نا.

لەسەر ئاستی ١٠ ئەندامە ناهەمیشەییەكەش تا ئێستا ٧ وڵات پشتیوانی بڕیاری ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا دەكەن، بەكورتی ئەگەر ڕوسیا ڕێگر نەبێت سبەی بڕیارێكی گرنگ دەدڕێت.

هاوكات لەگەڵ كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشدا كۆنگرێسی ئەمەریكا لەسەر پرسی هێرشەكانی سوریا كۆدەبێتەوە بۆ هەڵوەشاندەوەی بڕیارەكەی ترەمپ و سەپاندنی سزای توند بەسەر توركیادا.

لە توركیاش بڕیارە سبەی  مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و مایك پێنسی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بگەنە توركیا وپەیامێكی نهێنی و تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بگەیەننە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان كەتایبەتە بە پرسی ڕاگرتنی هێرشەكان و دانوستانی ڕاستەخۆ بۆكۆتایی هێنان بە كێشەكان 
لە دوای شكستهێنانی كۆبونەوەكەی هەفتەی پێشوو بڕیارە سبەینێ جارێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای فەرەنسا و ئەمەڕیكا لەسەرپرسی هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان كۆبونەوەیەكی نهێنی و داخراو ئەنجام دەدات ئەنجومەنی ئاسایش لە ١٥دەوڵەت پێكهاتووە كە ٥ دەوڵتیان ئەندامی هەمیشەین و مافی ڤیتۆیان هەیە ( ئەمەریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و چین و ڕوسیا) ١٠ دەوڵەتی دیكە ئەندامی كاتی (دیكۆرن) لە ئەنجومەنی ئاسایش كە بریتین لە ( كوەیت و بەلجیكا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا و ئەندەنوسیا و كۆدیڤوار و غینیا و دۆمێنیكان و باشوری ئەفەریقا و پیرۆ) هەتا ئێستا لە ئەندامە هەمیشەكانی ئەنجومەنی ئاسایش هەر یەكە لە چین و ئەمەریكا و فەرەنسا و بەریتانیا بە فەرمی داوایان لە توركیا كردوە هێرشەكانی ڕابگرێت ، بەڵام هەڵوێستی ڕوسیا ڕوون نیە و دیاریش نیە سبەی ڕێگر دەبێت لە بەردەم دەرچوونی بڕیاری ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەكاندا یاخود نا. لەسەر ئاستی ١٠ ئەندامە ناهەمیشەییەكەش تا ئێستا ٧ وڵات پشتیوانی بڕیاری ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا دەكەن، بەكورتی ئەگەر ڕوسیا ڕێگر نەبێت سبەی بڕیارێكی گرنگ دەدڕێت. هاوكات لەگەڵ كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشدا كۆنگرێسی ئەمەریكا لەسەر پرسی هێرشەكانی سوریا كۆدەبێتەوە بۆ هەڵوەشاندەوەی بڕیارەكەی ترەمپ و سەپاندنی سزای توند بەسەر توركیادا. لە توركیاش بڕیارە سبەی مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و مایك پێنسی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بگەنە توركیا وپەیامێكی نهێنی و تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بگەیەننە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان كەتایبەتە بە پرسی ڕاگرتنی هێرشەكان و دانوستانی ڕاستەخۆ بۆكۆتایی هێنان بە كێشەكان