ئەو ڕۆژەی مێژووی بەرشەلۆنە گۆڕا کەی بوو؟

لیۆنێل میسی، دیکۆ

ژیان:

لەدوای هاتنی لیۆنێل میسی، ئەستێرە بەناوبانگەکەی ئارژانتین بۆ یانە ئیسپانییەکە، تەواوی هاوکێشەکان لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە یەکلای بوەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16-10-2019، 17 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕۆژە مێژوویەکەدا و تێیدا، لیۆنێل میسی بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی کرد بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە و تا ئێستاش لە یاریکردن لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەردەوامە.

ئەستێرە ئارژانتینییەکە، تا ئەم وەرزە 692 یاری لەگەڵ یانە ئیسپانییەکەدا کردووە و 604 گۆڵی تۆمار کردووە و بەردەوام بە ئاستێکی بەرزەوە دەبیندرێت و بەردەوام وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان ناوی لێدەندرێت.