بەرهەمە نوێیەکەی میران عەلی بڵاوکرایەوە

میران عەلی

ژیان:
هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی نوێترین بەرهەمی بەناوی "داوای نەکەی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.

کارە نوێیەکەی میران عەلی ئاواز و هۆنراوەی لاوک دانایە، میکس و ئەڕەنجمێنتی لەلایەن ئارش عوسمانەوە بۆ کراوە.

هاوکات سیامەک فەقێ زادە کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە، دەرهێنانی ئارام سەردارە، لە ستۆدیۆی ڤینۆ گروپ کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە.

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە و چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.