تەرمێک لە قەزای مێرگەسوور دۆزرایەوە

ساتی دۆزینەوەی تەرمەکە

ژیان:

پۆلیسی مێرگەسوور ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ هەینی تەرمێکیان دۆزیوەتەوە و کەسوکارەکەی دەڵێن روداوەکە خۆکوژی بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای مێرگەسوور " ئێوارەی دوێنێ هەینی کاتژمێر ٧ ئاگادارکراینەوە بە بوونی تەرمێک لە نەخۆشخانەی مێرگەسوور بە ناوی  (ص.خ.ح) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦ کە پیشەی پێشمەرگە بووە و دانیشتووی ناحیەی پیران_ کاولە بووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە لەسەر فەرمانی دادوەر و بەپێی وتەی کەسوکارەکەی، خۆی خۆی کووشتووە و، پەڕای لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بۆ لیکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی.