ناوەندێكی دۆبلاژی فیلمی بیانی سەرجەم فیلمە توركیەكانی سڕیەوە


ژیان: 
ناوەندێكی ژێرنوسكردنی فیلمی بیانی بڕیاریدا بۆ پشتیوانی لە كەمپینی بایكۆتی كاڵای توركی سەرجەم فیلم و دراما توركیە ژێر نوس كراوەكانی سڕیەوە و بایكۆتی خۆی راگەیاند. 

ناوەندی كوردسەبتایتل، كە كۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنوسكراوی كوردییە لە هەرێمی كوردستان و لەڕێگای ماڵپەڕی kurdsubtitle.ne وە بەرهەمەكانیان بڵاودەكەنەوە، شەوی ڕابردوو بڕیاریدا بە سرینەوەی سەرجەم بەرهەمە توركییەكان لە ناوەندەكەیاندا.

ئەو ناوەندەی ژێرنوسكردنی فیلمی بیانی ئەوەشی راگەیاندووە "وەك هەڵوێستێك بەرامبەر ئەو كردە قێزەونانەی بەرامبەر خوشك و براكانمان دەكرێت لە ڕۆژئاوای كوردستان، ناتوانین بێدەنگبین بەرامبەر ئەم كارە".

ئەوان ئاشكرایان كردووە: هەڵوێستی خۆمان وەك كوردێك بەرامبەر خاك و هاونیشتیمانیان دەرببڕین لەمڕۆوە تەواوی بەرهەمە توركیەكانمان لە ماڵپەڕ سڕیوەتەوە، لەمەودواش بەهیچ شێوەیەك هیچ فیلمێكی توركی بڵاو ناكرێتەوە و ژێرنوسی فیلمی توركی لەهیچ وەرگێڕێك وەرناگیرێت.