کچێکی 14 ساڵە 9 فیشەک دەنێت بە دایکییەوە

هۆکاری کوشتنی دایکی ئاشکرا دەکات

ژیان:

لە یەکێک لە شارۆچکەکانی لوبنان کچێک 9 فیشەک دەنێت بە دایکییەوە و دەیکوژێت، دواتر کچەکە دان بە تاوانەکەیدا دەنێت و هۆکاری کوشتنی دایکی ئاشکرا دەکات.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، پۆلیسی لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە شارۆچکەی قەرقەف-ی لوبنان، کچێکی تەمەن 14 ساڵ 9 فیشەک دەنێت بە دایکییەوە و دەمانچەکەش لای دایکی فڕێ دەدات و ماڵەکە جێدەهێڵێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژنه‌ كوژراوه‌كه‌ ناوى فاتمه‌ روفاعییه‌ و ته‌مه‌نى 36 ساڵه‌، سه‌ره‌تا پۆلیس وایزانیوه‌ كه‌سێك كوشتوویه‌تى و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌، له‌ كامێراى چاودێرییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌سێك به‌خێرایى له‌ ماڵه‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و شوێنى گولـله‌كانیش هه‌ڕه‌مه‌كى بوون به‌وه‌دا زانراوه‌ كه‌سێكه‌ له‌ خێزانى خۆى.

ئاشکراشکراوە، له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى ورددا  دەرکەوتووە کە کچە 14  ساڵانەکەی هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە و ناوبراویش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و هۆکاری کوشتنی دایکی گەڕاندووەتەوە، بۆ خراپ مامەڵەکردنی لەگەڵیدا.