خولی ئیتاڵیا؛ رۆما بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی

سەمپەدۆریا_ ڕۆما

ژیان:

یانەی رۆما لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و ئەمجارەش لەگەڵ یانەی سامپدۆریا یەکسانبوو.

لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا،یانەی ڕۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی و   لە یاریگای لویجی فیرارێس بووە میوانی یانەی سەمپەدۆریا و هەردوو یانە بەرامبەر یەکدی یارییانکرد و یارییەکەش بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و هەریەکەیان خاڵێکیان وەرگرت.

هەردوو یانە بە درێژایی یاریەکە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەش کرد و چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یاریەکەیان بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

رۆما دوو یارییە لەسەریەک یەکساندەبێت، ئێستا یانەکە 13 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمی سێریا ئەی_دایە، سامپدۆریاش تاوەکو ئێستا خراپترین یانەی خولی ئیتاڵیایە، 8 یاری ئەنجامداوە و 4 خاڵی هەیە.