ژیان:
هونەرمەندی گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی
کوردستان، نەڤید زەردی هەڵوێستی خۆی بە فەرمی ڕاگەیاند دەربارەی بایکۆتکردنی
کەلوپەلی تورکی.
نەڤید زەردی لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی "تا ئەو کاتەی لە ژیان مابم و کاری هونەری بکەم بەڵێن بێ بە خۆشەویستی بە کوردستانم، بەڵێن بێ بە بەڵێنەکانم بۆ هەوادارەکانم... نە کۆنسێرت نە کلیپ و نە هیچ کارێکی تر لە تورکیا ناکەم و تا مابم نە جلیان لەبەر دەکەم و نە، سێنت لە داهاتی من دەچێتە ناو ئەم وڵاتەوە.".
نەڤید زەردی داوایەکیش ئاراستەی سەرجەم هوونەرمەندان دەکات و دەڵێت "لێرەوە بانگهێشتی گشت هونەرمەندان دەکەم بۆ ئەو هەڵمەتە".
نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.