شوێنگرەوەکانی زێدان دیاری کراون


ژیان:
سبەی سێ شەممە لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی گاڵاتەسەرای توركی میوانداری ریال مەدرید دەكات، چارەنوسی راهێنەری یانە شاهانەییەکە بەم یاریەوە بەستراوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاند، شوێنی زیدان لەسەر كورسی یەدەگی ریال مەدرید لە مەترسیدایە، بەتایبەت ئەگەر لە ئیستەنبوڵ بدۆڕێت، چونكە یانەكە دەكەوێت ژێر مەترسییەوە.

رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە کە زیدان، لە راهێنەرایەتی یانەی شاهانە دووربخرێتەوە، خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پێشووی مانچستەر یونایتد و ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی یوڤانتوس دوو باشترینن بۆ جێگرتنەوەی زیدان لە یانەكەدا.