لەم شارەی کوردستان ژنێک لەبەرچاوی منداڵەکەی کوژرا

ژنێکی دیکە کوژرا

ژیان:

لەیەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لەبەرچاوی منداڵەکەی لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 20-10-2019، لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی گەنج بەناوی "نەسیبە ڕەمەزانی" لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی "زاهید فەیزی" لەبەرچاوی منداڵە 5 ساڵانەکەی کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی ڕاگەیاندووە، پاش ئەوەی ئەو دوو هاوسەرە دەبێتە دەمەقاڵێیان، پیاوەکە ژنەکە دەداتە بەر لێدان و کوتەک تا گیان لەدەست دەدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوسەری ژنەکە وای نواندوە کە ناوبراو خۆی کوشتووە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.