ڤاڵڤێردی 3 یاریزانی دوور خستەوە


ژیان: 
بریارە سبەی چوار شەممە كاتژمێر 10ی شەو یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی یانەی سلاڤیا براگ ببێتەوە، ئەرنستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لیستی یاریزانەكانی ی بۆ یارییەكەی ئاشكراكرد.

راهێنەری بەرشەلۆنە لیستی ناوی یاریزانەكانی بۆ ئەو یارییە ئاشكراكرد و سێ یاریزانیشی دورخستەوە، هەریەكە لە ئۆمتیتی و سێرجی رۆبیرتۆ بەهۆی پێكانەوە دورخراونەتەوەو ئەلیناش بە هۆكاری هونەری لەو یارییە بێ بەش دەبێت.

سبەی شەو بەرشەلۆنە سێهەمین یاری خۆی لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ ئەنجام دەدات كە بەچوار خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەپلەی دووەمی ریزبەندی كۆمەڵەكەیدایە و سلاڤیا براگیش بە یەك خاڵ چوارەمە.