بەتۆمەتی‌ بازرگانیکردن بەماددەی‌ هۆشبەر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا


ژیان:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ بەختیارییەوە بەتۆمەتی‌ بازرگانیکردن بەماددەی‌ هۆشبەر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەشی راگەیاندن‌ و پەیوەندییەکان بڵاویکردوەتەوە، دوای کۆکردنەوەی‌ زانیاری‌ ورد لەسەر تۆمەتبارێک کە بازرگانی‌ بەماددەی‌ هۆشبەرەوە دەکرد، توانرا تۆمەتبار لەگەڕەکی‌ هوانە دەستگیربکرێت‌و لەکاتی‌ دەستگیرکردنیدا لەناو ئوتومبیلەکەیدا دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی‌ هۆشبەر لەجۆرى شیشە.

پۆلیس دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتبار (ز، ر، ش) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ١٤ی‌ ماددە هۆشبەرەکان راگیراوە.