یەکەمین ڤیدیۆی دانپێدانانی سەحەر تەبەر بڵاو دەبێتەوە

بووکی مردووەکانی ئێران باس لە ژیانی خۆی دەکات
سەحەر تەبەر

ژیان: ئاژانسی فارس

سەحەر تەبەر، ئەو کچە ئێرانییەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستگیرکرا دەڵێت، ئەو وێنە و ڤیدۆییانەی بڵاوم کردووەتەوە هیچی ڕاستەقینە نین.

فاتمە.خ کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەموو بە سەحەر تەبەر دەیناسن، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧ی تارانە و بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ جیاوازەکانی ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

سەحەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پاش دەستگیکردنی دەڵێ؛ هەموو ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوم کردوونەتەوە فۆتۆشۆپ بووە و لەڕاستیدا ئەوە شێوەی من نیە.

ناوبراو کە دەبوو ئێستا لە زانکۆ بێت ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی سەرقاڵبوونی بە ئینستاگرام و چالاکییەکانی ماوەی دووساڵە وازی لە خوێندن هێناوە.

سەحەر تەنیا منداڵی دایک و باوکێتی کە ماوەی چەند ساڵێکە لە یەکتری جودا بوونەتەوە و سەحەر لای دایکی ژیان بەسەر دەبات.

سەحەر لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا دەلێت، کە زۆر خوازیار بووە لە کەسایەتیەکی ناو ئەفلام کارتۆنەکان بچێت بەناوی بووکی مردووان.

ئاماژە بەوەشدەکات، هاوڕێکانی و فۆلۆوەرسەکانی بەردەوام هانیان داوە کە بەردەوام بێت لە چالاکییەکانی.

سەحەر تەبەر دوو هەفتە لەمەو پێش بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی و دەربڕینی وشەی نەشیاو و کفرکردن لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە دەستگیرکرا.