چەند رێگایەك بۆ قژ و برژانگێكی سەرنج راكێش


ژیان:
بۆ ئەوەی هەمیشە بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و سروشتی دەربكەویت وبەشێك لە جوانییەكانی برژانگ و قژێك بخەیتە روو پێویستە پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكەیت:

1. بەكارهێنانی زەیتی سروشتیی قژ دەگەشێنێتەوە و لە موخۆركەو هەڵوەرین دەیپارێزێت، بەتایبەت ئەگەر دوای هەموو خۆشتنێك بەكاریبهێنیت.

2.بەكارهێنانی شامپۆ كەمبكەرەوە و رۆژانە قژەكەت مەشۆرە، چونكە بەكارهێنانی شامپۆ بە شێوەیەكی رۆژانە دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێستی سەرو زۆربوونی هەڵوەرینی قژ.

3.رۆژانە مەساج بۆ بێخی قژت بكە بۆ ئەوەی رێژەی دەردانی چەوری سروشتی قژت زیادبكات، كە دەبێتە هۆی پڕبوون و گەشانەوەی قژەكەت.

4.بۆ درێژبوونەوەی برژانگەكانت زەیتە سروشتییەكانی گەرچەك و زەیتی گوێزی هیندی بەكاربهێنە، جگە لە درێژبوونەوەی خاوێنیشی دەكاتەوەو لە هەڵوەرین دەیپارێزێت.

5.لەپێناو مانەوەی برژانگ بە تەندروستی رۆژانە خاوێنی بكەرەوە و نەهێڵیت پاشماوەی ماكیاژی پێوە بمێنێتەوە.

6.مەساجكردنی چاوەكانت یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی برژانگەكانت.