عومەر دڵپاک وەڵامی ڕەخنەکان دەداتەوە

عومەر دڵــپاک

ژیان:

هونەرمەندی ئەکتەر عومەر دڵپاک وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لەبارەی بێدەنگبوونی سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئامانج بابانی، لێیگیراوە و دەڵێت، دونیایەکی سەیر تێیکەوتووین.

هونه‌رمه‌ند عومه‌ر دڵپاك له‌ نوسراوێکدا کە لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: باسی سیاسەت دەکەیت بەکەسێکی خۆفرۆش و باسی ئاین دەکەیت بەکەسێکی مولحید و کافر ناوت دەبەن.

ئاماژە بەوەش دەکات  "باسی مامۆستا ده‌كه‌ی به‌بێ وه‌فات ده‌زانن، باسی هه‌ندێك له‌ گه‌نجانی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ی، تۆ كه‌سێكی دواكه‌وتووی و بڕوات به‌ پێشكه‌وتن نییه‌".

دڵپاک لە کۆتایی نووسراوەکەیدا دەڵێت "باسی هه‌ر بابه‌تێك ده‌كه‌ی كه‌سانێكی به‌رژه‌وه‌ندخوازت لێ په‌یدا ده‌بێت و هه‌وڵی شكاندنت ده‌ده‌ن، قسه‌ش ناكه‌ی پێت ده‌ڵێن بۆ كه‌سێكی بێده‌نگی نازانی قوڕی كوێ بكه‌ین به‌سه‌رماندا".

ئەم نووسراوەی عومەر دڵپاک لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەستێرەکەریم چەند ڤیدیۆیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی ئامانج بابانی و خێزانەکەی بڵاوکردەوە و بە ئاشکرا دەستی تۆمەتی بۆ عومەر دڵپاک درێژ کرد کە گوایە ناوبراو دەمانچەی داوەتە دەست ئامانج.