تۆ مادام كوردی توركیا دوژمنایەتیت دەكات


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری ئەرسەلان ئەسعەد

سروشتی توركەكان وایە چاویان لە داگیركردنی خاكی هەموو كەسێك هەیە بۆ نموونە كاتێك عوسمانلیەكان پەلیان هاوێشت بۆ داگیركردنی هەموو ناوچەیەكی ئیسلامی هیچ رێكخراوێكی كوردی جودا خواز لە توركیا ئەوكات بوونی نەبووە هەروەها پارتی كرێكارانی كوردستانیش ( P.K.K ) ئەوكات بوونی نەبووە كە چی عوسمانلیەكان هاتن خاكی كورد و چەند ووڵاتێكی تری جیهانی ئیسلامیان داگیر كردووە تاكو ئێستا لە ژێر دەسەلاتیاندا ماوە.

۲ــ هەروەها نیوەی خاكی قوبرسیان داگیر كردووە كەچی ئەوان نەكوردن نە لایەنگری پەكەكەن.

۳ــ شاری ئەسكەندەروونەی سوریایان لەدێر زەمانەوە داگیر كردووە كە شارێكی عەرەب نشینن.

٤ ــ لەكاتی هاتنی داعش بۆ سوریا شاری( ئیدلب )ی سوریایان داگیركرد.

۵ــ بەناوی پاراستنی ئاسایشی سنورەكانی توركیا سالی پار شاری عفرینیان داگیر كرد.

٦ ــ بە هەمان سیناریوی شاری عەفرین دووبارە توركیا بە ناوی ناوچەی ئارام شارەكانی سەرێ كانی گرێ سپییان لەرۆژئاوا داگیر كردووە.

۷ــ بە ناوی هەبوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەیان معەسكەریان لە ناوچەی بادینان و سنورەكانی ئێران ستربازگەیان كردۆتەوە هەرەشەن بۆسەر خەلكی سڤیلی گەلەكەمان.

۸ــ لەسەروبەندی ئازادكردنی شاری موصل توركیا هێزێكی گەورەی بە بێ وەرگرتنی رەزامەندی لە عیراق داخلی غیراق كردو لە نزیك شاری موصل و سنورەكانی هەرێم جێگیری ردن بە بیانووی ئەوەی ئەو هێزەی توركیا بەشدار دەبێت لە ئازاد كردنی شاری موصل بەلام دواتر شاندی حكومەتی عیراق رێكەی بە توركیا نەدا بەشدار بێت لەوشەرە كە مەبەستی بوو موصل داگیر بكات.

۹ــ بە ناوی ئەوەی كە كەركوك شارێكی توركمانیەو دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدات و پشتگیری لە توركمان و هێزە سوننە مەزهەبەكان دەكات ئەوانەی كە دژی كوردەكانن.

۱۰ــ ناوە ناوە توركیا بۆ رای گشتی و جیهان ئاشكرای دەكات كە وویلایەتی موسل لە باكوری عێراق كەسەرجەم شارەكانی باكوری عێراق دەگرێتەوە بە بەشێك لە توركیا دادەنێت.

۱۱ ــ بە ناوی ریفراندۆمەوە لە ( ۱٦/ئۆكتوبەر )شازدەی ئۆكتۆبەر هێزێكی گەورەی توركیا بەشداریان كرد لەشەرەكانی كەركوك و دوزخورماتوو هەزاران خەلكی سڤیل ئاوارەبوو.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە