پاریس سانجێرمان چارەنوسی ئیكاردی یەكلایی دەكاتەوە


ژیان: 
یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئیكاردی لە ریزەكانی بهێڵێتەوەو كۆتایی وەرز بە فەرمی ئەو یاریزانە بكڕێت لە كاتێكدا لە ئێٍتادا لەو یانەیە بە شێوەی خواستن یاری دەكات. 

ماورۆ ئیكاردی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمان كە بەشێوەی خواستن یاری دەكات و لە ئینتەر میلانەوە گواستراوەتەوە، ئەو یاریزانە پێویستە لە كۆتایی وەرز بگەڕێتەوە بۆ یانە ئیتاڵیەكەی. 

بۆ ئەوەی یاریزانەكە نەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا پێویستە 70 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئیتاڵیەكە، ئیدارەی پاریس سانجێرمان لە ئاستی ئیكاردی رازین و دەیانەوێت لە ریزەكانیاندا بمێنێتەوە.

كارگێڕی یانەكە دەیەوێت هەڵوێستی نەیمار لە بارەی مانەوەی لە یانەكە بزانێت بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە وەك شوێنگرەوەی دیاری بكات.