بانە شیروان كلیپە نوێیەكەی بڵاوكردەوە

بانە شیروان

ژیان:
خانمە گۆرانیبێژ "بانە شیروان" یەكەمین ڤیدیۆ کلیپی تایبەتی خۆی بەناوی (بۆچی) بڵاوکردەوە.

بانە لە رێی چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆیەوە کلیپی "بۆچی" بڵاوکردەوە، كەیەکەم ڤیدیۆ کلیپی تایبەتی بانە شیروانە لە دوای دەرکەوتنیەوە.

 تێکستی گۆرانیەکە ئەسرین یوسفزادە نوسیویەتی و کاری میوزیک و ئەرنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی کلیپیش لەلایەن حەسەن کۆیجو لە وڵاتی تورکیا ئەنجامدراوە.

بانە، لەدایکبووی ساڵی 2001 ه، لە تەمەنی 16 ساڵیدا بەشداری بەرنامەی کورد ئایدڵ-ی کرد و گەیشتە قۆناغەکانی کۆتایی،  یەکەم کاری کلیپێک بوو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەڤید زەردی بە ناوی "بڕۆ"، کلیپی "بۆچی" یەکەم کلیپی تایبەتی بانە شیروانە.