كچەكەم و توركیا: ”بۆچی كوردەكان ھێندە خەمبارن؟


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری مەریوان وریا قانع
”بارین” ی كچی من نیوە كورد و نیوە ھۆڵەندییە، دایكی ھۆڵەندییە. كەناڵێكی بچووكی لەسەر یوچوب ھەیە و تیایدا قسەی گەنجانە لەگەڵ ھاوتەمەنەكانیدا دەكات. بەڵام ئەم ماوەیە چەندجارێك لەگەڵ مندا باسی دۆخی كورد و ھێرشی توركیامان كردوە.

ئەنجامەكەی ئەم ڤیدیۆیەیە كە لێرەدا دایدەنێم. ئەمە یەكەمیان كاری سیاسیی منداڵێكە كە حەزی لە سیاسەت نییە. ئەم ڤیدیۆیە شایەتی ئەوەیە سیاسەت گەر لە دەرگاشەوە بیكەیتە دەرەوە لە پەنجەرەوە دێتەوە ژوورەوە. مادامەكی مرۆڤ لەناو جیھاندا دەژیی، كەواتە لەناو سیاسەتدا دەژیی.

ئەمەش وەرگێڕانی قسەكانی كچەكەمە:

”من ئەمڕۆ ئەمەوێت ڤیدیۆیەك لەسەر یوچوب بكەم لەسەر كورد و دۆخی كوردستان. دووھەفتە لەمەو پێش توركیا ھێرشی كردە سەر سوریا و ناوچەكە كوردییەكانی سوریا. توركیا وڵاتێكە لە ڕووی سەربازییەوە زۆر بەھێزە. چەكێكی زۆری ھەیە، فڕۆكە و دەبابە و ئەو شتانە. كوردەكان ئەو چەكانەیان نییە و لەڕووی سەربازییەوە بەھێزنین. بۆیە توركیا چی بوێت دەیكات بەبێ ئەوەی ڕێگیریی لێبكرێت.ھەروەھا توركیا لەەلایەن گروپە ئیسلامییە توندڕەوەكانەوە ھاریكاریی دەكرێت.

ئەوەی من خەمبار ئەكات ئەوەیە كە خەڵكێكی مەدەنی زۆر بوون بە قوربانیی و لەناویاندا مناڵیش ھەیە. ھەروەھا زیاد لە سەد ھەزار كەس بێماڵ بوون. جێی داخیشە ئەوەیە ئەوروپا بە جدیی خۆی بەم مەسەلەیەوە خەریكناكات. ڕاستە ئەوروپا ھەندێك شتی كردوە، بۆ نموونە چەك نافرۆشن بە توركیا، بەڵام توركیا ئەوەندە چەكی ھەیە كە ئیتر پێویستی بە چەك نییە.

ئەمە ئەو شتانە بوو كە ویستم بیڵێم..”




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە