بەرشەلۆنە بڕی 3ملیۆن و نیو یۆرۆ دەگێڕێتەوە


ژیان:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەهۆی دواخستنی یاری كلاسیكۆ پێویستە 3ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ بگێڕێَتەوە و چۆنیەتی گەڕاندنەوەی پارەكەشی روونكردەوە.

بەهۆی ئەوەی یاری كلاسیكۆ كە بڕیاربوو لەمڕۆدا بەڕێوە بچێت بەڵام بە بڕیاری سەرپەرشتیاران لالیگا پاریەكە دواخرا بۆ رۆژی 18.12.2019 بەڵام رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، ببەرشەلۆنە پێشوەخت نزیكەی 6 هەزار بلیتی بۆ یارییەكە فرۆشتبوو، یانەكە لە بڵاوكراوەیەكی فەرمیدا چۆنیەتی گەڕاندنەوەی پارەی بلیتەكان بۆ خاوەنەكانیان روونكردووەتەوە.

بەرشەلۆنە رونیكردووەتەوە كە نزیكەی 3.5 ملیۆن یۆرۆ نرخی بلیتەكان كە فرۆشراون بۆ خاوەنەكانیان دەگەڕێنێتەوە و بۆ یارییەكەی كلاسیكۆ بلیتی نوێ دەخاتە بازاڕەوە.