وردەکاریەکانی چۆنیەتی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری رێباز مەجید


١. ئۆپراسییۆنی کوشتنی بەغدادی لە ھەولێرەوە دەستیپێکردووە و فڕۆکەکان لەوێوە ھەستاون.

‏‎٢.لە لادێی باریشا، لە پارێزگای ئیدلیب لە سووریا و لە دووری ٥.٢ کیلۆمەتر لە سنووی تورکیاوە، ئەمەریکییەکان دابەزیونەتە ماڵی ئەبو موحەمەد سەلامە کە بە ئەبو موحەمەد حەلەبی ناسراوە و فەرماندەیەکی باڵای ھێزی (حراس الدين)ە. ئەبوبەکر بەغدادی لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لەو گوندە بووە.

‏‎٣. فڕۆکەی ئاپاچی ئەمەریکا لە ئاسمانەوە دەرئەکەون و سەربازەکانی ئەمەریکا بە پەت شۆڕئەبنەوە بۆ گەمارۆدانی ماڵەکە.

‏‎٤. کەسێک بە زمانی عەرەبی، بە یەکێک لە شێوازارەکانی (ئەردەنی، سعوودی یان عێراقی) داوایان لێئەکات خۆیان تەسلیم بکەن. ماڵەکە ژن و منداڵیشی تێدائەبێت. ناوی ئەبوبەکر بەغدادی ناھێنرێت.

‏‎٥. ئەبو موحەمەد خۆی نادات بەدەستەوە و تەقە دەستپێدەکات. لێرەوە ڕووداوەکان بە خێرایی ئەچنە پێش و تۆزێک تێکەڵ ئەبن.

‏‎٦. لەو نزیکانەدا سەربازە ئەمەریکییەکان سێ منداڵ ئەدەن بە شوانێکی ئەو ناوچەیە و داوای لێئەکەن کیلۆمەترێک بیانبات و دووریان بخاتەوە. (ئەکرێت منداڵی ئەبو موحەمەد بن.)

‏‎٧. سەربازە ئەمەریکییەکان بە شوانەکە ئەڵێن نەگەرێتەوە تاکو گوێی لە سێ ھێرشی ئاسمانی ئەبێت بۆ سەر لادێیەکە.

‏‎٨. ئەمەریکییەکان ئەوانە ئەکوژن کە لە خانووەکەدان.

‏‎٩. ترەمپ ئەڵێت وەختێک ویستوویەتی لەگەڵ خێزانەکەیدا ھەڵبێت، خۆی تەقاندووەتەوە.

‏‎١٠. تێستی دی ئێن ئەی پشتڕاستیکردەوە ئەوەی کوژراوە، ئەبوبەکر بەغدادییە.

‏‎١١. ھەندێک سەرچاوە ئەڵێن ئەمەریکییەکان دوو کەسیان بە زیندوویی لە خانووەکەدا دەستگیرکردووە.

‏‎١٢. بەرپەسێکی ئەمەریکی بە سی ئێنی وتووە کە تورکیا بە ھیچ شێوەیەک ڕۆڵی نەبووە و ئەوان زانیاری ھەواڵگرییان لەگەڵ ھەسەدە ھەبووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە.

١٣. ھەواڵگری عێراق کەسێکیان دەستگیرکردووە بە ناوی موحەمەد عەلی ساجد کە کەسێکی نزیکی بەغدادی بووە و زانیاری وردی لەسەر شوێنی بەغدادی ئاشکراکردووە و عێراقیش ئەو زانیارییانەی بە ئەمەریکا داوە.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە