رۆناڵدۆ بالۆندۆری یەكلایی كردووەتەوە


ژیان: 
بۆ بردنەوەی خەڵاتی بالۆندۆر رۆناڵدۆ پێش ركابەرەكانی كەوتووە ئەگەری زۆری بردنەوەی خەڵاتەكەی هەیە پەیوەندیەكیش لەنێوان ئەو یاریزانە و ستافی خەڵاتەكە ئەنجامدراوە. 

رۆژنامەی (میساجیرۆ)ی ئیتاڵی، ئاشكرای دەكاتلە نێو ئەو 30 یاریزانە بۆ باڵۆندۆر پاڵێوراون كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگ پێش ركابەرەكانیتر كەوتووە.

بەگوێرەی هەفتەی رابردوو چەند پەیوەندییەك لە نێوان كرسیتیانۆ رۆناڵدۆ و بەرپرسانی باڵۆن دۆر و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ كراوە و تێیدا ئەستێرە پورتوگالییەكەیان لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە لە ئێستادا پێش سەرجەم ركابەرەكانی كەوتۆتەوە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ لیۆنێل مێسی و ڤێرجیل ڤان دایك لە لیستی كۆتایی كاندیدەكانە بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە ماونەتەوە، بەڵام هێشتا گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ هیچ زانیارییەكی فەرمی بڵاو نەكردۆتەوە و بڕیار لە 2/12/2019 لە مەراسیمێكدا ناوی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا بكات.