تەها قادر گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە

تەها قادر

ژیان:
گۆرانیبێژی لاو "ته‌ها قادر"، ئاشكرای كرد كه‌ به‌م زوانه‌ گۆرانییه‌كی نوێی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ته‌ها قادر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، ڤیدیۆیه‌كی خۆی لەكاتی وتنەوەی گۆرانییە نوێیەكەی بڵاو كرده‌وه‌. 

له‌باره‌ی گۆرانییه‌كه‌وه‌، ئه‌و گۆرانیبێژه‌ نووسیویه‌تی" گۆرانیێك لە دڵەوە بگوترێت بێگومانم دەگات بە دڵی ھەمووتان، (بیرم كردووی) تایبەتترین و نوێترین بەرھەمی من دەبێ و لەم پایزەدا پێشكەشی ھەمووتانی ده‌كه‌م". 

ته‌ها قادر خه‌ڵكی شاری سۆرانه‌و دانیشتووی شاری هەولێرە، لە سەرەتادا لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا گۆرانی گوتووە، یەکەم کاری هونەری بەشێوەی ڤیدیۆی کلیپ گۆرانی "دەنگی دڵ" بووە کە لە ساڵی 2014 دا بڵاوی کردووەتەوە، ئێسته‌یش چەندان بەرهەمی هونەری و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.