کچێکی کورد بەدەستی برای هاوڕێیەکی لە باکوری ئێران کورژا

کچێکی کامیارانی لەماڵی هاوڕێکەی کوژرا

ژیان:

کچێکی کورد لە باکووری ئێران لەگەڵ ٤ کەسی دیکە بەدەستی برای هاوڕێیەکی کوژرا.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، کچێکی خەڵکی کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی "سارا ئیبراهیمی" پاش ئەوەی سەردانی ماڵی هاوڕێیەکی کردووە لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران بەدەستی کوڕی ماڵەکە لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی ماڵی هاوڕێکەی بەدەستی کوڕی ماڵەکە کوژراوە.

میدیا ئێرانییەکان لەوبارەیەوە دەڵێن: شەوی یەکشەممە لە گەڕەکی "کوچسفەهانی"ی گیلان پێنج کەس بەدەستی کوڕی خێزانەکە کوژراون کە ٤ کەسیان ئەندامی بنەماڵەیەک بووە و کەسێکیش میوان بووە.

سارا خوێندکاری بەشی ئەندازیاری تەندروستی بووە و بەمەبەستی پشوو چووەتە ماڵی هاوڕێکەی، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو خێزانە ئاشکرا نەکراوە.