هازارد: لە منداڵمەوە دەمویست لە زیدان فێر ببم


ژیان:
ئەستێرە بەلجیكیەكەی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، منداڵبووم بەلامەوە زیدان باشترین یاریزان بوو، دەمویست لە ڕاهێنانەكاندا بیبینم و شتی لێوەفێربم.

ئیدین هازارد، ئەستێرەی بەلجیكی یانەی ریاڵ مەدرید، باس لە هاتنی بۆ یانەكەی دەكات و دەڵێت:  قسەم لەگەڵ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ كرد پێیوتم چاوەڕێت دەكەین، ئینجا قسەم لەگەڵ لۆكا مۆدریچ كرد و هەستمكرد هەموان منیان دەوێت لە ڕیاڵ مەدریددا.

ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا پێیوایە گەر تۆپی پێت خۆشبوێت دەبێت زیدانیشت خۆشبوێت گەر لە ڕیاڵ مەدریددا بیت یان نا دەشڵێت "كە منداڵبووم بەلامەوە زیدان باشترین یاریزان بوو، دەمویست لە ڕاهێنانەكاندا بیبینم و شتی لێوەفێربم، چونكە ئەمە دڵخۆشی دەكردم".

هازارد دووپاتیدەكاتەوە، وەرگرتنی درێسی ژمارە حەوت لە دوای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كارێكی ئاسان نییە، لەبەرئەوەی ئەو درێسە مێژوویەكی گەورەی هەیە و دەڵێت "لەگەڵ باشترین یانەی جیهاندا یاری دەكەم و هەموو توانای خۆمان بەكاردەهێنین بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا هەموو شتێك ببەینەوە و پێویستە جامی چامپیۆنز لیگ بەرزبكەینەوە".