میسی ریكۆردی نوێی شكاند


ژیان: 
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە، شەوی رابردوو بە تۆماركردنی دوو گۆڵ بەرامبەر یانەی بالدولیدكە بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاریەكەیان بردەوە لە خولی لالیگادا ریكۆردی نوێی تۆمار كرد. 

ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە كە بە دوو گۆڵ و دوو ئەسیست كۆتایی بە یاریەكە هێنا ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا و بە راهێنەرایەتی ڤالڤێردی گەیشتە 101 گۆڵ.

مێسی جگە لە تۆماركردنی ئەو ئامارە، بەو لێدانە راستەوخۆیەی لە یارییەكەدا گۆڵی پێ تۆماركرد، ژمارەی گۆڵەكانی بەلێدانە راستەوخۆكان گەیاندە 50 گۆڵ، 44 گۆڵ بۆ بەرشەلۆنە و 6 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.