ریڤاڵدۆ: نەیمار هەڵەی كرد چووە پاریس سانجێرمان


ژیان: 
ئەستێرەیەیكی بەرازیلی بە هاوڵاتیەكەی دەڵێت كە هەڵەی كردووە چووەتە یانەی پاریس سانجێرمان و پێویستە بە زوترین كات ئەو یانەیە بەجێ بهێڵێت.

ریڤاڵدۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل، رایگەیاند: متمانەی زۆرم بە نەیمار هەیە، بە پێویستی دەزانم لە پاریس سانجێرمان بڕوات، ئەو هەوڵیدا لە هاوینی رابردوو بە هەر نرخێك بێت یانەكە جێبهێڵێت، چونكە درك بەوە دەكات سەختە ببیتە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی جیهان، پاریس سانجێرمان یانەیەكی باشە بەڵام بۆ ئاستی ئەو گونجاو نییە.

ئەو ئەستێرە مێژوویەی بەرازیل لە دیدارێكدا وتیشی: نەیمار لەو یانەیە ناتوانێت ببێتە ئەستێرە، لە جیهان هەمووان باسی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید و یانە گەورەكانی ئینگلتەرا و چەند یانەیەكی ئەڵمانیا دەكەن، پێویستە نەیمار لە یانەیەك یاریی بكات مێژووی لە چامپیۆنس لیگ هەبێت. 

 ئەو پێشنیار بۆ هاوڵاتیەكەی دەكات ك لەسەر هێڵی رۆناڵدینیۆ بڕوات كە ئەم یاریزانە پاریس سانجێرمانی جێهێشت بۆ ئەوەی یاریی لە بەرشەلۆنە بكات و بۆ ئەوەی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان، هەموومان مرۆڤین و هەڵەدەكەین، بە بۆچوونی خۆم نەیمار هەڵەی كردووە، بەڵام كاتی لەبەردەمە.