سەیر و سەمەرە؛ ئەو پیاوەی بەشێوەیەکی جیاواز ئەڵقەی هاوسەرگیریی دروستکرد


ژیان:

ژنان و پیاوان بەردەوام پێیان خۆشە لە رۆژی هاوسەرگیرییەکەیاندا شتێک ببێتە سوپرایز بۆیان و شانازیی پێوە بکەن.

تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تەنراوە بە ڤیدیۆی ئەو پیاوەی ئەڵقەی هاوسەرگیریی بۆ خۆشەویستەکەی دروست دەکات لە نینۆکەکانی پەنجەی.

پیاوێکی ژاپۆنی، بەدرێژایی ساڵ نینۆکی دەستەکانی دەقرتێنێت و سەرجەمیان کۆدەکاتەوە تا ئەو ڕادەیەی کە بەشی ئەڵقەیەکی هاوسەرگیریی بکات.

پیاوە ژاپۆنیەکە، نینۆکەکانی ورد دەکات و وەک بۆدرەی لێدەکات دواتر لە فڕنێک بە گەرمای ٩٠ پلە گەرمی دەکات دەستدەکات بە قۆناغەکانی دروستکردنی ئەڵقەکە.

ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و بینەرێکی زۆری هەبووە و بەکارهێنەران پێیان وایە کە خۆشەویستی راستەقینە دەتوانێت هەزاران ئەڵقەی لەو جۆرە دروست بکات.