وێنە؛ نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتو نەبوو و دکتۆرەکەی ڕایکرد

نەشتەرگەری جوانکاری

ژیان:

خانمێکی ٤١ ساڵە لە بەریتانیا دوای ئەوەی بڕیاریدا نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لوتی بکات، دوابەدوای سەرکەوتوو نەبوونی نەشتەرگەرییەکەی دکتۆرەکەی ڕایکردووە.

لە یەکێک لە شارەکانی بەریتانیا خانمێکی ٤١ ساڵە بڕیاریدا نەشتەرگەری بچوکردنەوەی لوت بکات و پاش سێ نەشتەرگەری وا دەردەکەوێت کە کاترین لە ڕووداوێکدا لووتی بەو جۆرە شێواوە.

ئەو دکتۆرەی کە نەشتەرگەرییەکەی بۆ کاترین ئەنجام دابوو لە ئیتالیاوە گەشتی بەرەو بەریتانیا کردبوو.

کاترین دەڵێت، دوای نەشتەرگەرییەکانم کە لەفافەکانم لە لوتم کردەوە ئەوەی بینیم هیچکات لە چاوەڕوانی مندا نەبوو، چونکە لوتێکی زۆر ناشرین ببوە نسیبم.

دوای یەک مانگ پەرەستارەکان وێنەی لوتی کاترین دەنێرن بۆ دکتۆرەکە لە ئیتاڵیا و دکتۆرەکەش بەڵێنی ئەوەی پێدەدات کە بە زووترین کات لوتی چاک دەکاتەوە.

بەڵام دکتۆرەکە ڕا دەکات و خۆی ون دەکات لە کاترین و ٩ خانمی دیکە کە بەهەمان دەردی کاترینی بردوون.

ئەو خانمانە سکاڵای یاسایی لەسەر دکتۆرەکە تۆمار دەکەن و دکتۆرەکە لە هیچ دانیشتنێکی دادگا ئامادە نابێت و هیچ یەکێکیش لەو خانمانە قەرەبوو ناکاتەوە کە ڕوخساری شێواندوون.