دادگای تورکیا داوای ئەم خانمە هونەرمەندە کوردە دەکات

کۆمسای

ژیان:

دادگای ئەنقەرە داوای خانمە هونەرمەندی کورد کۆمسای دەکات و تۆمەتباری دەکات بەوەی دژایەتی ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خانمە هونەرمەند کۆمسای بڵاویکردووەتەوە: ئەم بەیانیە لەلایەن دادگای ئەنقەرەوە نامەم بۆ هاتووە بە مەبەستی ئامادەبوونم لە دادگا و دادگایی کردنم بەهۆی دژایەتیکردنم لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە: هەرکات ئەردۆغان و بکوژانی هەزاران خەڵکی سڤیل و موحەممەد دادگایی کران منیش ئامادەم بۆ دادگاییکرانم.

لەبەشێکی دیکەی هیستۆرییەکەیدا کۆمسای نووسیویەتی: دادگای ئەنقەرە بە زمانی ئینگلیزی نامەی نەناردووە پێی وایە هەموو دونیا تورکن.

ئەو خانمە هونەرمەندە ئەو نامەیەی دادگای ئەنقەرە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: هونەرمەندان و کەسایەتییە تورکەکان دادگای بکرێن نەک من.