پۆلیس بەدوای كەمانچەیەكی گرانبەها دەگەڕێت


ژیان: 
كەمانچەیەكی كۆن كە بەهاكەی نزیكەی 322 هەزار دۆلارە لەلایەن پۆلیسی بەرێتانیاوە بەشوێنیدا دەگەڕێت بەهۆی ئەوەی خاوەنەكەی لەناو شەمەندەفەرێك لەبیری كردووە. 

كەمانچەكە خاوەنداری دەگەڕێتەوە بۆ ستیڤن مۆریس موزیكژەن، بۆخۆی لەناو شەمەندەفەرێك لە رۆژی 22ی تشرینی یەكەم لە لەندەن لەبیری كردووە. 

پۆلیس راگەیەندراوێكدا وردەكاری ئەو روداەوە دەێڕێتەوە و دەڵێت "مۆریس كاتژمێری 10:58ی شەو بەكاتی ناوخۆیی لە وێستگەی ڤیكتۆریا لە لەندەن سواری شەمەندەفەر بووە و كەمانچەكەی لەنێو جانتاكەی خۆی لە شوێنی دانانی كەلوپەلەكان لەسەرەوە‌ی كورسییەكان داناوە، بەڵام كاتێ گەیشتۆتە وێستگەی مەبەست كەمانچەكەی لەبیر كردووە و سەرنشینێكی دیكە كەمانچەكەی بردووه".

پۆلیس رونردنەوەی لەبارەی ئەو كەمانچەیە داوە و دەلێت مێژوو‌ی دروستكردنی ئەم كەمانچەیە بۆ ساڵی 1709 دەگەڕێتەوە، بەیەكێك لەو ئامێرە كەمانە دادەندرێت كه تائێستا ماون و، لە دەستكردی "دێڤید تیكلەر"ی پیشەوەری لێزان و پێشەنگی پیشەسازی دروستكردنی كەمانچە و چیلۆیە.

موزیكژەن، ستیڤن مۆریس لەبارەی ئەو كەمانچەیەوە دەڵێت "بە لەدەستدانی ئەم كەمانچەیە زۆر خەمبارم، بەچاوپۆشین لە بەهاكەی، ئەم ئامێرە سەرچاوەی بژێوییە من". 

ئەو رونیشی دەكاتەوە كە ئەو وەك موزیك ژەنێك "تەنها چاودێر و راسپێردراو بووم بەسەر ئەم كەمانچەیەوە و دواجار دەمدا بە كەمانچەژەنێكی تر".